عیسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە یەسووع بەپێی ئیسلام نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە یەسووع.


لە ڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع، یەسووع بە عیسا (بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عیسی)، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا. ھاوکات بەپێی قورئان، عیسا ھەمان یەسووعە کە دامەزرێنەری ئایینی مەسیحییەتە و ناوەندەکەسایەتی ئەو ئایینەیە، بەڵام بە کۆمەڵێک سیفەتی دیکەوە، وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا عیسا لەمرۆڤێک زۆرتر نییە کە پێغەمبەری خودا بووە و خودا بۆ ئیسرائیلییەکانی ناردووە، ھاوکات عیسا بەپێی ئیسلام لە خاچ نەدراوە و ھێشتا نەمردووە و لای خودایە، لەکاتێکدا کە بەپێی ئینجیلەکان و بەپێی ئایینی مەسیحییەت، یەسووع (کەبەپێی بڕوای موسوڵمانەکان ناوی عیسا)یە، بە بروای مەسیحیەت خودا بووە و کوڕی خودا بووە و لەخاچ دەدرێت و دەمرێت.[١]، بۆیە ئەم وتارە دەربارەی ڕووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع.

بەسەرھاتی ژیانی یەسووع بەپێی قورئان[دەستکاری]

لەپێی قورئان، یەسووع بە عیسا ناودەبرێت و پێغەمبەری خودایە و لە شکۆمەندەکانە کە بە "اولی االعزم" ناویان براوە، دایکی ناوی مەریەمی کچی عەمرانە کە خودا ھەڵیبژارد لە ناو گشت ئافرەتانی جیھاندا وە لەڕۆحی خۆی فوی پێدا کرد بە ھۆی جوبرائیلەوە[٢]. عیسا لە (بەیتلەحم) لەدایکبووە، بەیت لەحم نزیکە لە قودسەوە. عیسای پێغەمبەر لەسەر لانکە قسەی لەگەڵ خەڵک کردووە لەبەر ئەوەی داوێن پاکیی دایکی بسەلمێنێت[٣]. عیسای پێغەمبەر لەقورئاندا ٢٥ جار ناوی ھاتووە وە مەریەمی دایکیشی ٣٤ ناوی ھاتووە. عیسا بەپێی قورئانیش بە مەسیح ناوی براوە لەبەر گەڕانی بەسەر زەویدا[ژێدەر پێویستە]، عیسا تاکوو خۆی بپارێزێت لە فیتنە و ئاژاوە گەڕاوە و لەشوێنێک دانەنیشتووە، لەو دەمەدا جولەکە بەتوندی بەربەرەکانیان دەکرد و درۆیان بەدەمەوە دەکرد و قسەیان بۆ خۆی و دایکی ھەڵدەبەست[٤].

پێغەمبەرایەتی[دەستکاری]

زنجیرەیەک وتار لەسەر
یەسووع

خودا عیسای ڕەوانەکرد بۆ بەنی ئیسرائیل لە دوای ئەوەی کە لە ڕێگای ڕاست لایاندا و سنووری خوایان شکاند وماڵی حەرامیان کۆکردەوە. کەبووە ھۆی حەرامبوونی شتە چاکەکانیان لەسەریان، ئینجا عیسای پێغەمبەر وەکو ڕوونکەرەوە و مامۆستایەک، وە دوانزە یاریدەدەر شوێنی کەوتن کە بە "الحواریین" ناو دەبرێن.

بەپێی قورئان، عیسائینجیلی بۆ نێردراوە لەلایەن اللە وە لەکاتێکدا کە تەمەنی لەسی ساڵیدا بوو وە لەسەر گەیاندنی بەردەوام بوو تا خودا بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان لەکاتێکدا کەتەمەنی سی و سێ ساڵ بوو لە پاراستنی پەروەردگاردا وەکو بەدرۆ خستنەوەیەک بۆ جولەکە و فەلەکان کە بانگەواز بۆ ھەڵواسین و لەخاچ دانی دەکەن[ژێدەر پێویستە].

کارە پەرچووەکانی[دەستکاری]

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی قورئان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە پەرچووەکانی یەسووع بەپێی ئینجیل.

عیسای پێغەمبەر چەند پەرچوویەکی ھەبوە لەوانە:

  • لە قوڕ باڵندەیەکی دروست ئەکرد ئینجا فوی پیا کردو بەیارمەتی خودا بوو بە باڵندەیەکی زیندوو[ژێدەر پێویستە]
  • مەسحی چاوی کوێری دەکردو چاک دەبویەوە و دەبووە بینەر[ژێدەر پێویستە]
  • مەسحی بەسەر بەڵەکێکدا دەکرد و خودا شیفای دەدا و چاک دەبوویەوە[ژێدەر پێویستە]
  • مردووی زیندوو دەکردەوە بەیارمەتی خوای گەورە[ژێدەر پێویستە]
  • ھەواڵی بەخەڵکی دەدا لەوەی دەیخۆن و ھەڵی دەگرن و پاشەکەوتی دەکەن
  • بەرەکەت (زیاد)ی دەکرد ھەرشتێ بیویستابا لە ئاو و خواردن و ھتد...

نەخشەی جولەکە بۆ لەناوبردنی[دەستکاری]

بەپێی قورئان، جولەکە کەوتنە کار بۆدروست کردنی فێڵێک بۆ بەتوڕەبوونی ڕۆمانییەکان لەسەری وە ووتنی ئەوەی کە گوایە عیسای پێغەمبەر ھاتووە کە دەستەڵاتیان لێ بسێنێتەوە، ڕۆمانیش حوکمی لەسێدارەدانی دەرکرد.

خودا پیاوێکی دووڕوی لەھاوەڵەکانی عیسای کردە سەر شێوەی عیسا کە ناوی (یەھوودا) بوو و دار و دەستەکەی ڕۆمانییەکان گرتیان و لەخاچیان دا، عیساش خودا ڕزگاری کرد ھەروەک لەقورئاندا باس کراوە کە خودا دەڵێت نەکوشتیان و نەلەخاچیاندا بەڵکو لێیان تێک چوو وە ھەروەھا دەڵێت بەڕاستی نەیان کوشت بەڵکو خودا بەرزی کردەوە بۆلای خۆی.

گەڕانەوەی عیسا بۆ سەر زەوی[دەستکاری]

بەپێی قورئان، لەڕۆژی قیامەتدا عیسای پێغەمبەر دادەبەزێتە سەر زەوی وەکو یەکێک لەنیشانە گەورەکانی ڕۆژی قیامەت لە نێوان گەلی موسوڵماندا وە بەشەریعەتی اللە حوکم دەکات واتە بە قورئان و سوننەت، زەوی پڕدەکات لە داد و دادپەروەری.[ژێدەر پێویستە]

عیسا و پێشگرەکانی[دەستکاری]

لە گەڵ ئەوەشدا کە عیسا لە بیست و پێنج شوێندا لە قورئاندا ناوی ھاتووە، بەڵام زۆر بە ڕێز و ئیحترامەوە دوێنراوە لە کۆمەڵێ عیبارات و دەستەواژەی دیکەی قورئاندا وەک: "کوڕی مەریەم"، یان "مەسیح"، یان "بەندەی خوا"، یان "پێغەمبەری خودا".

ھەروەک قسەی لە سەرکراوە بەو ئیعتیبارەی کە وشەی خوایە بەو مانایە کە بە موعجیزە و سەراسیمە و بێ باوک لە دایک بووە، یان (ئایەت و نیشانەی خوایە)، وە بە چەندەھا وەسفی جۆراوجۆر وەسفکراوە کە لە دووتوێی پازدە سوورەتی قورئانیدا خۆی دەبینێتەوە.

قورئان ڕێز لە عیسا وەکوو پێغەمبەرێک دەگرێت و بە یەکێک لە پێغەمبەرانی خاوەن ھیممەت و عەزیمەت بەرز "اولو العزم" دایناوە و فەرمانی داوە بەموحەممەد کە شوێن پێی ئەوان ھەڵبگرێت و وەک چۆن ئەوان بە ئارام بوون ئەمیش خۆڕاگر و بە ئارام بێ [٥]. بە ھیچ شێوەیەک لە ھەموو قورئاندا زەم و سەرزەنشتێکی تێدا نییە بۆ عیسا.

سورەتی مەریەم[دەستکاری]

سورەتێک ھەیە لە قورئان بە ناوی سوورەتی مەریەم کە سوورەتی نۆزدەیەمە لە قورئاندا، ناوی ئەم سوورەتەش ڕێز و ئیحترامێکە بۆ مەریەمی دایکی عیسا.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ جیاوازییەکانی نێوان عیسا و یەسووع
  2. ^ قورئان سورەتی مریەم
  3. ^ قورئان سورەتی مریەم
  4. ^ Simmons, Rabbi Shraga هەر بەو پێیەش جولەکە باوەڕیان بە عیسا نییە وەک ماشیح
  5. ^ فاصبر كما صبر أولوا العزم من الرسل.


سەرچاوە[دەستکاری]